خوێندراوەتەوە: (1.1K)

بەوتەی بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا تەیف سامی وتویەتی ” خەرجکردنی مووچەی مانگی ٩ هیچ کێشەیەکەی نەماوە و ئەمڕۆ یان یەکشەممە پارە بۆ هەرێم دەنێرین”.

بە گوێرەی زانیارییەکان لە زاری بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقی راگەیاندووە ” نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی ٩ هیچ کێشەیەکی نەماوە، لەسەر هێڵین ئەمڕۆ پێنجشەممە پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرین “.

هاوکات، تەیف سامی پێرێ بەڵێنیدا بوو مووچە بنێرێت، دوێنێ داوای نوسراوێکی لە وەزارەتی نەوتی عێراق کردووە لەم مانگەدا چەند نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەکراوە ، ئێوارەی دوێنێ نوسراوەکە گەیشتووەتە دەست تەیف سامی، هەر ئەوە ماوە ئەمڕۆ یان یەکشەممە پارەی مووچە بنێرێت.

رۆژی سێشەممە، ٢١ی تشرینی دووەم، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە” لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.”

ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمە و هێشتا بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا مووچەی سێ مانگی ئەم ساڵی مووچە خۆرانی هەرێم چارەنووسی نادیارە.

مووچە

ئابووری

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 90 Today: 1,882 📊 Click Here