خوێندراوەتەوە: (1.6K)

یەکشەممە ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٥، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی سوریا، وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل (پەرلەمان)ی لە بازنەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان راگەیاند.

بەپێی بڕیاری لیژنەکە یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی دوای كەوتنی رژێمی بەشار ئەسەد، بەپێی ئەوەی لیژنەكە بڕیاری لێداوە رۆژی ٥ی تشرینی یەکەمی ئایندە بەڕێوەدەچێت.

لیژنەی هەڵبژاردنەكانی سوریا دەڵێت” پشتبەست بە حوكمەكانی (راگەیاندنی دەستوری)و (مەرسومی ژمارە ٦٦ی ساڵی ٢٠٢٥ەوە مەرسومی ژمارە ١٤٣ی ساڵی ٢٠٢٥ ) وادەی هەڵبژاردنەكەی دیاریكردووە.

یەكەم هەڵبژاردنی دوای كەوتنی ئەسەد، ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی كورد لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریاو پارێزگای سوەیدای (دروزنشین) ناگرێتەوە، بە بەهانەی ئەوەی ئەم ناوچانە نائارامن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، ئەمەش لەكاتێكدایە هێشتا گفتوگۆی كوردو دەسەڵاتی نوێی سوریا لە دیمەشق نەگەیشتوەتە چارەسەری بنەڕەتی.

سوریا ڕێککەوتن

هەڵبژاردنی سوریا

سوریا

ڕۆژئاوای کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 180 Today: 664 📊 Click Here