ڕەوتی هەڵوێست لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوە و ڕایدەگەیەنێت “بۆ کاری پێکەوەیی و نوێنەرایەتییەکی ڕاستەقینەی تەواوی خەڵکی کوردستان، دەستی دۆستایەتی بۆ سەرجەم لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی درێژدەکەین”.
ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی بە پێی ئەنجامە بەرایەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان توانی پێنج کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەست بهێنێت، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن “سەرباری زۆری فشار لەسەر دەنگدەران، لیستی هەڵوێست سەرکەوتنی بەدەست هێناوە، نوێنەرەکانمان تەنها نوێنەری دەنگدەر هەڵوێست نابن، بەڵکو نوێنەری هەموو ئەوانەش دەبن کە لە ژێر فشاردا دەنگیان سوتاند و بایکۆتیان کرد”.
١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، ١٢ تشرینی دووەم کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی دەنگدانی بڵاوکردوە، بە پێی ئاماری کۆمسیۆن ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان لە ٥٦.١١٪ بووە.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
ڕەوتی هەڵوێست
