خوێندراوەتەوە: (1.5K)

هەشت كۆمپانیای نەوت کە لە هەرێمی کوردستان نەوت بەرهەم دەهێنن رایانگەیاند کە لەگەڵ حکومەتی هەرێم و عێراق گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

چوارشەممە ٢٤ی ئەیلول هەشت كۆمپانیای نێودەوڵەتی كە زیاتر لە ٩٠% نەوتی هەرێمی كوردستان بەرهەمدەهێنن، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، چاوەڕوان دەكرێت رێككەوتنی كۆتایی لە رۆژانی داهاتوودا ئیمزا بكرێت، دوای رێككەوتنەكەش، هەناردەی نەوت دەستپێدەكاتەوە و رێگە بۆ رێككەوتنە درێژخایەنەكان خۆشدەكات.

راشیانگەیاندووە” رێككەوتنەكە لەگەڵ یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵانی ٢٠٢٣-٢٠٢٥ دەگونجێت و گەرەنتی پارەدان بە كۆمپانیا نەوتییەكان دەكات”.

باسیان لەوەشكردووە، لەگەڵ حكومەتی هەرێم رێككەوتوون لە ماوەی ٣٠ رۆژی دوای دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، لەسەر دانانی میكانیزمێك كۆببنەوە بۆ یەكلاكردنەوەی قەرزە كەڵەكەبووەكانی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان.

كۆمپانیای نەوت

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 31 Today: 2,093 📊 Click Here