خوێندراوەتەوە: (1.3K)

سەرباز فەریق أحمد

بەداخەوە کوشتن لە هەرێمەکەمدا ببوو بەو دیاردەیەیی کە ڕۆژانە گوێمان لێی دەبوو یاخود دامانبینی لە ڕێگەی هەواڵەکانی ڕۆژەوە ، بەڵام ئەمڕۆ بەوەوە نەوەستاوە بووە بەسەر دێڕی کاتژمێرەکانی هەواڵ .

دوێنێ هۆشداریمان دەدا بە حکومەتی هەرێم بۆ ڕاگرتن و نەهێشتنی ئەم هەموو ڕووداوی کوشتنانە ، دەبێت ئەمڕۆ هۆشداری بەین بە خێزانەکان و هاوڵاتیان خۆیان کاربکەن بۆ کەم کردنەوەی ڕووداوی کوشتن ، بۆ ئەوەی تاکەکانی خێزان نەبن بە قوربانی کوشتن چی بکوژبن یاخود کوژراو ، چونکە ئەگەر ئەمڕۆ لە نێو خێزانەوە کار نەکرێت بۆ پەروەردەکردنێکی باشی منداڵ و نەوجوانان ، ئەوە دەبێت لە بری ئەوەی لە سەری کاتژمێرەکانی هەواڵ گوێمان لە ڕووداوی کوشتن بێت ، ئەوکات شاشەی کاناڵەکان سات بە سات هەواڵی کوشتنی نوێی دێتەسەر ، هەموو ساتەکان دەبن بە هەواڵی بەپەلەی ڕووداوی کوشتن سۆشیال میدیاکانیش بەو هەواڵانە پڕدەبن و بۆشایەک نابێت بۆ پیشان دانی هەواڵێکی ئاسای نەوەکو هەواڵی خۆش و مژدە بەخش.

ڕاستە کوشتن تاوانێکە لەهەموو یاساکانی جیهاندا سزای بۆ دیاری کراوە کوردستانی خۆشمان بێبەش نیە لە بونی یاسای توندی سزادانی بکوژ کە لە هەر دوو مادەی (٤٠٥ / ٤٠٦) باسکراوە ، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە بەشێوەیەکی باش ئەم یاسایە بەسەر هەموو کەسدا جێبەجێ بکرێت ، ئەوەش هۆکاری سەرەکی ئەم هەموو ڕووداوی کوشتنەیە . بەداخەوە زۆرجاریش لەڕێگەی بەکارهێنانی یاساوە بکوژ بەبێ تاوان دەناسرێنێت .

جۆر و ڕووداوەکانی کوشتن چۆنن :-

کوشتنی ئازادیخوازان و چالاکوانان

کوشتنی و تەسفێکردنی نێو ئەندامانی حیزب

کوشتنی کۆمەڵایەتی

کوشتنی ژن

کوشتنی نێو ئەندامانی خێزان

کوشتنی کەسی حیزبی دژ بەر

کوشتنی کۆڵبەرانی سەر سنور

کوشتنی هاوڵاتیان لەڕێگەی درۆنی دەوڵەتانەوە

کوشتنی بازرگان

کوشتنی گەشتیار

کوشتنی هەڵە

کوشتنی هاوڵاتی و دزینی داهاتی

کوشتنی بە ئارەزوو یاخود حەزی کوشتن

کوشتنی ((ئەمەیان بۆ ئێوە ئێوەش جۆرێکی کوشتن دیاری بکەن کە ڕوو دەدات لە هەرێم دا ))

ئەمانە و زۆری کە بەداخەوە وای لێهاتوە ڕۆژانە هەموو جۆرەکانی کوشتن ڕوودەدات لە هەرێمی کوردستان دا.

چارەسەر :-

دەبێت مامۆستایانی ئاینی لەم کاتەدا بە ئەرکی خۆیان هەستن و زیاتر هەوڵبدەن هاوڵاتیان لە ڕێگەی مینبەرەکانیانەوە هۆشیار بکەنەوە بۆ ئەوەی دوربن لە کوشتن و ڕووداوی کوشتن .

دادگاکان چی دیکە بە حیزبی نەکرێن و نەبنە دوێخانی ئاغا و شێخ و کەسانی سەربازی .

دوورکەوتنەوە و نەهێشتنی دیاردەی چەکداری و

زمەکردنی چەکی پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە لە شوێنی ئەرکی خۆیان لەو کاتانەی لە ئەرکدانین .

دکتۆرە دەرونێکان کاربکەن لەڕێگەی کۆمەڵە بەرنامەیەکەوە کە تێیدا بتوانن هاوڵاتیان بروا پێ بێنن بەشێوەیەکی دروست و هەڵسوکەوتێکی ئارامەوە کار لەگەڵ کێشەکان دا بکەن ، ئاشنایان بکەن بە هۆکارەکانی گیروگرفتە دەرونی و کۆمەڵایەتێکانیان .

کەناڵەکانی ڕاگەیاندنیش چی بینراو و بستراو کار لەسەر ئەوە بکەن هیچی کە نەبنە هۆی بڵاوکردنەوەی ڕوداوی کوشتن و توندوتیژی بەشێوەیەکی زۆر نا بەرپرسانە.

ئەرکی ئێمەی چالاکوان و نوسەری خەمخۆریش ئەوەیە بتوانین لە ڕێگەی نوسینەکانمانەوە هاوڵاتیان ئاگەدار بکەینەوە لە دور کەوتنەوە لە رووداوی کوشتن و خۆکوژی ، چونکە ئێمەش بەشێکمان قوربانین و دەربازمان بووە لە ڕووداوی هەوڵدان بۆ کوشتنمان و تیرۆرکردنمان .

By Razhan Ahmed

من ڕاژان ئەحمەد بەکالۆریۆسم هەیە لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی.نووسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای ناونیشان. I Razhan Ahmed. I have BA in English Language and Literature.I become an active writer and designer for Nawnishan's website.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 57 Today: 1,860 📊 Click Here