خوێندراوەتەوە: (45)

وەزیری کارەبا و بە وەکالەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان، ئاشكرایدەکات، تائێستا زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتیان رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ کردووە.

کەمال محەمەد، ٢٩ی تشرینی یەکەم لە لێدوانێکیدا باسی لەوەکرد، ئێستا خواستی هەرێمی کوردستان لەسەر کارەبا نزیکەی ٣٥٠٠ مێگاواتە و تاوەکو ئێستا نزیکەی ٥٥٪ هاوبەشانی کارەبا، کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان هەیە.

سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت، وتیشی” هەرێم تائێستا زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ کردووە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ، سۆران و راپەڕینیش کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان پێدەگات، کە بە تێکڕایی دەگاتە چوار ملیۆن و ٥٠٠ هەزار هاوبەش.

وەزیری کارەبا جەختیشی کردەوە، لەوەی ژێرخانی کارەبای هەرێمی کوردستان توانای بەرهەمهێنانی٨٥٠٠ مێگاواتی هەیە، بەڵام هەمووی کار ناکات.

هەرێمی کوردستان

کارەبا

هەناردەکردنەوەی نەوت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 72 Today: 1,253 📊 Click Here