خوێندراوەتەوە: (1.2K)

هێزەکانی ٧٠ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە دەڵێن دامەزراندن لە ناو هێزەکانی ٧٠ دەستیپێکردوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی تشرینی یەکەم، هێزەکانی ٧٠ لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بە دەستپێکردنی پڕۆسەی دامەزراندن لە هێزەکانیاندا بڵاوکراونەتەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەی هێزەکانی ٧٠ هاتووە ” ئەو هەواڵە بە تەواوی دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی فەرمی نییە ئەگەر هەبێت ئەوا خۆیان بەرپرس دەبن لە ڕاگەیاندنی”

جەخت لەوە کراوەتەوە، کە لە ئێستادا هیچ پڕۆسەیەکی دامەزراندن لە هێزەکانی ٧٠ لە ئارادا نییە و زانیارییە بڵاوکراوەکان بە هەڵبەستراو و ناڕاست دادەنرێن.

هاوکات، داوا لە هاووڵاتییان دەکەن کە بۆ وەرگرتنی زانیاریی دروست تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکانی خۆیان ببەستن.

هێزەکانی ٧٠

دامەزراندن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 189 Today: 1,857 📊 Click Here