لێکتێنەگەیشتن لە ناو لایەنگرانی محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵای حاجی مەحمود دروست دەبێت و هەردوولا هێزیان بڵاوە پێکردوە.
ئەمڕۆ، ١٦ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە گوڵەخانە دوای ئەوەی گرژی لە نێوان لایەنگری هەردوو براکەدا دروست دەبێت و هێز بڵاو دەکەنەوە و هێزەکانی محەمەدی حاجی مەحمود دەوری ماڵی عەبدوڵای حاجی مەحمود دەگرن، لە دواتردا بێ هیچ زەرەرێکی گیانی کۆتایی بە گرژیەکان دەهێنن و بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
٤ نیسانی ٢٠٢٤، دوای تواوبوونی کۆنگرەی سۆسیالیست شەڕ لە نێوان چەکدارانی محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵای برایدا ڕویدا و عەبدوڵا براکەی تۆمەتبار کرد، بەوەی کە هێرشیان کردۆتە سەر ماڵەکەی و لە دواتردا شەڕ دروستبوو، بە هۆیەوە کەسێکی سەر بە هێزەکەی محەمەدی حاجی مەحمود گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
محەمەد حاچی مەحمود
عەبدوڵا حاجی محەمەد
گوڵەخانە
