خوێندراوەتەوە: (829)

لامین یامال، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بە فەرمی لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوورخرایەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و سەرسوڕمانی و ناڕەزایی خۆی لە دۆخی یاریزانە لاوەکە دەربڕی.

لە بەیاننامەکەدا بەم شێوەیە هاتووە:

“خزمەتگوزاری پزیشکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا سەرسوڕمانی و ناڕەحەتی خۆیان دەردەبڕن کاتێک زانیان کاتژمێر ١:٤٧ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی تشرینی دووەم، یەکەم ڕۆژی کەمپی مەشقی فەرمی لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی، کە لامین یەمال چارەسەرکردنی ئازاری ناوچەی بڕبڕەی پشتی بۆ ئەنجامدراوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم ڕێکارە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بۆ ستافی پزیشکی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئەنجامدراوە، و وردەکارییەکان تەنها لەڕێگەی ڕاپۆرتێکەوە زانراون کە دوێنێ کاتژمێر 10:40ی پاشنیوەڕۆ وەرگیراوە، کە ئاماژەیە بۆ ڕاسپاردەی پزیشکی بۆ ماوەی 7 بۆ 10 ڕۆژ پشوودان.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بە لەبەرچاوگرتنی ئەم دۆخە، و لەگەڵ تەندروستی و سەلامەتی و خۆشگوزەرانی یاریزانەکە هەمیشە وەک یەکەمایەتی سەرەکی، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریداوە یاریزانەکە لە کەمپی ئێستا ببەخشێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دڵنیاین کە بە باشی چاک دەبێتەوە و هیوای چاکبوونەوەی خێرا و تەواوی بۆ دەخوازین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 48 Today: 1,947 📊 Click Here