خوێندراوەتەوە: (1.1K)

وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕایگەیاند” ئاسیاشی وڵاتی سوریا هاوشێوەی وڵاتی سوریا بۆ ئێمە گرنگە و بە بەردەوامی هەموو جۆرە پاڵپشتێکیان پێشکەش دەکەین.”

هاکان فیدان، دوای كۆبونەوەی لەگەڵ هەریەک لە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا و چەند بەرپرسێکی باڵای هەر دوو وڵات، باسی لەوەکرد، هەردوولا باسیان لەو هەنگاوە هاوبەشانە كردووە كە دەكرێت بگیرێتەبەر بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی تەواوەتی سوریا، لە هەمان کاتدا پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا، هەروەها بەشێوەیەکی هەمەلایەنە پێداچوونەوەیان بە پلانەكاندا کردووە لەو بارەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدارەی سوریا سوربوون و ئیرادەی هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگە سەختانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئاسایشی سوریا جیا نییە لە ئاسایشی تورکیا و ئەنقەرەش بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتییەک بۆ دیمەشق.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی تشرینی یەکەم، شاندێکی حکومەتی کاتی سوریا کە پیکهاتبوو لە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە، مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری، حسێن ئەلسەلامە، سەرۆکی هەواڵگری سوریا گەیستنە ئەنکارا و لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و یەشار گولەر وەزیری بەرگری و ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی میت کۆبونەوە، بە پێی زانیاریەکانی میدیای تورکیا ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە لەسەر تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) بە هێزەکانی سوریا و پاراستنی یەکپارچەی خاکی سوریا بووە.

هاکان فیدان

کورد لە سوریا

تورکیا

سوپای سوریا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 188 Today: 2,130 📊 Click Here