خوێندراوەتەوە: (1.4K)

وته‌بێژی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كه له‌لایه‌ن نوری مالیكیه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت ڕایگه‌یاند” محه‌مه‌د شیاع سودانی جارێكی دیكه خولی دوه‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق نابینێته‌وه.”

عه‌قیل فه‌تلاوی، لە نوێترین لێدوانی‌دا باسی لەوەکرد، خستنەڕوی حزبوڵا و حوسییه‌كان له لیستی تیرۆردا به هه‌ڵه نه‌بووە.

جه‌ختیشیكرده‌وه كه لیژنه‌ی بلۆككردنی پاره‌ی تیرۆریستان له ئه‌ندامی وه‌زاره‌ته جیاوازه‌كان پێكدێت ئەوەی ڕوویداوە هەڵە نەبووە.

وتیشی” سودانی له هه‌موو گروپه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له واتسئه‌پ دورخراوه‌ته‌وه و یارییه‌كه كۆتایی هاتوه، سودانی خولی دوه‌می نابینێته‌وه.”

ئەمە لە کاتێکدایە لە ڕۆژی ١١ی ١١ی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمان بەڕێوەچوو، تێدا لیستەکەی سودانی یەکەم سەر ئاستی عێراق بوو.

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا

هەڵبژاردنی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 93 Today: 2,355 📊 Click Here