خوێندراوەتەوە: (1.1K)
هەرچەندە سەرۆکی نەوەی نوێ، شاسوار عەبدولواحید لە زیندانە، بڕیارە حزبەکەی سبەی شەممە دەست بە هەڵمەتی هەڵبژاردن لە سلێمانی بکات و وتارێکی سەرۆکەکەی بخوێنێتەوە کە لە زینداندا ئامادەی کردووە.
میدیاکانی نەوەی نوێ ئەمڕۆ هەینی ١٠ ی تشرینی یەکەم ئاشکرایان کرد کە سبەی نەوەی نوێ بە وتارێکی شاسوار عەبدولواحید بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات.
نەوەی نوێ بە لیستی ژمارە ٢٨٨ بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات، ئەم هەڵبژاردنەی بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی تر بۆ ئەو هێزە جیاوازە، ئەم هەڵبژاردنە لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت شاسوار عەبدولواحید زیندانە.
نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق خاوەنی ٩ کورسی و لە پەرلەمانی کوردستان خاوەنی کوردستان ١٥ کورسیە.
شاسوار عەبدولواحید
نەوەی نوێ
هەڵبژاردن
