خوێندراوەتەوە: (1.2K)

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری توند دەدات و دەڵێت” ئەگەر گروپە چەكدارەكانی عێراق هێرشیان بكەنە سەریان ئەوا لەناویان دەبەن”.

بنیامین نەتەنیاهۆ، هەینی ٢٦ی ئەیلولی٢٠٢٥، لە وتارێكدا لەبەردەم كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان ڕایگەیاند”ئێران لە رێگەی بەرنامەی چەکی ئەتۆمییەوە، سەقامگیریی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە، بۆیە سەرکردە سەربازییەکانی و ئەو زانایانەمان لەناوبردوە کە لە بەرنامەی ئەتۆمیدا کاریان دەکرد.”

‎سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتیشی” رێگریمان لە جوڵەی گروپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی ئێران لە عێراق کردوە و ئەگەر ئەوان هێرشمان بكەنە سەر، لەناویان دەبەین، وەك چۆن کۆتاییمان بە حەسەن نەسروڵا هێنا لە لوبنان و رژێمی ئەسەدیشمان لە سوریا لەناوبرد. لەگەڵ لەناوبردنی نیوەی سەرکردایەتیی حوسییەکان لە یەمەن.”

ئاماژەی بەوەشكرد، هێرشمان کردوەتە سەر حوسییەکان لە یەمەن، توانای سەربازیی حەماسیان تێکشکاندوە و کۆگای چەک و جبەخانەی حزبوڵای لوبنانیانیان لەناوبردوە. لەگەڵ ئەوەشدا هەرگیز رێگە نادەن جارێکی دیکە ئێران بەرنامە ئەتۆمی و موشەکییەکەی پەرە پێبداتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 49 Today: 2,582 📊 Click Here