سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند” هیوادارە قۆناغی داهاتووی ڕێککەوتنەکەی نێوان ئیسرائیل و حەماس بە شێوەیەکی ئاشتیانە بەرەوپێش بچێت، بەڵام حەماس دەبێت چەکەکانی ڕادەست بکات و چەک داماڵێت، ئەگەرنا دۆزەخ بەپا دەکەین”.
بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوز ڕایگەیاند” ئێستا کە بارمتەکان بە زیندووی گەڕێنراونەتەوە، کاتی داماڵینی چەک و داماڵینی سەربازی هاتووە”.
ناوبراو زیادی کرد: سەرەتا پێویستە حەماس چەکەکانی ڕادەست بکات، دووەم: دەبێت دڵنیابین لەوەی کە نییە هیچ کارگەیەکی چەک لەنێو کەرتی غەززە نەمێنێت و قاچاخچێتیی چەکیش لەسەر سنوورەکان نەکرێت
نەتانیاهو وتیشی”ئێمە رێککەوتین لەبارەی ئەوەی قۆناخی یەکەمی ئاگربەستەکە تەواو بکەین و دواتر دەرفەتێک بدەین بۆ جێبەجێکردنی قۆناخی دووەم.”.
ئیسرائیل
ئەمریکا
حەماس
