خوێندراوەتەوە: (904)

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی سوپاسالاری عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له ژماره‌یه‌ك له پله‌دارانی باڵای سه‌ربازی و ئه‌منیی عێراق پێكهاتبوو.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند” کۆبوونەوەکە سێشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم، ئەنجامدرا، سوپاسالاری پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ئاماده‌ی بوون، تێیدا هاریكاریی هاوبه‌شی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و دۆخی سووریا، تاوتوێ كران”

ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون کە داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق و سووریا ده‌كات.

نێچیرڤان بارزانی لە دیدارەکەدا دووپاتیكرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمی كوردستان هێشتا پێویستییان به هاریكاری و پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.”

سوپاسالاری عێراق لەبارەی هاریکاریی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق وتی ” ئێستا له باشترین دۆخدایه و ستایشی رۆڵی سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌ی كرد.

نێچیرڤان بارزانی

شاندی عێراق

ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 18 Today: 103 📊 Click Here