خوێندراوەتەوە: (1.3K)

٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٥، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هۆشداریدا لە مەترسییەکی گەورە، ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام نەدرێت.

نوری مالیکی لە وتارێکدا كە لە کۆنفرانسی “گەنجان و هەڵبژاردن” پێشكەشیكرد و ڕایگەیاند” سندوقەکانی دەنگدان دەرگا بەڕووی دیکتاتۆرییەت و رەگەزپەرستی و تائیفەگەری و پەراوێزخستن دادەخەن، دەنگی دەنگدەرانیش دیاری دەکات حکومەتی ئێستا دەمێنێتەوە یان دەگۆڕدرێت.”

جەختیشی کردەوە، هەڵبژاردن ئەو دەروازەیەیە کە حکومەت و پەرلەمان لەڕێگەیەوە پێکدەهێنرێت، هیچ شتێکیش نییە لە دەستوردا بەناوی حکومەتی باری نائاسایی یان كاربەڕێكەر.

ئەمە لە کاتێکدایە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ بڕیاری دا ڕۆژی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

نوری مالیکی

هەڵبژاردنی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 225 Today: 1,039 📊 Click Here