یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق له ژێر چاودێری یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی جیهانی پاڵه‌وانێتی WTT له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی و زانسته وه‌رزشییه‌كان له به‌رواری 5 تا 8 ی مانگی 11 ی 2025 ئه‌نجام ده‌دات .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا و بۆ یه‌كه‌م جار ، نه‌سیم نه‌هرۆی یاریزانی تیمی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ ته‌مه‌ن خوار 13 ساڵ به‌شداری ده‌كات .
سه‌باره‌ت به به‌شداری یاریزانه‌كه‌یان هه‌ردی ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ری فێرگه‌ی تۆپی سه‌ر مێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له به‌هێزترین پاڵه‌وانێتییه‌كانی جیهانه كه ( طهصنیف ) ڕیزبه‌ندی بۆ كراوه و باشترین یاریزانانی جیهان تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن .
هه‌ردی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بۆ یه‌كه‌م جاره نه‌سیم نه‌هرۆی یاریزانیان به‌شداری له‌و ڕكابه‌رییه ده‌كات و هیوای خواست بتوانێت به ئاستی خۆی یارییه‌كانی ئه‌نجام بدات .
