خوێندراوەتەوە: (853)

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات کە سبەی چوارشەممە نمەباران لە هەندێک ناوچە دەستپێدەکات و جەخت لە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرماش دەکاتەوە.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە کە ” کاریگەری ئەو شەپۆلەی ئەمڕۆ ناوچەکانی باکوری سعودیە و سوریا و ئوردن و فەلەستینی گرتەوە لەهەندێ ناوچەدا بووە هۆی دروستبوونی لافاوی گەورە و لێکەوتنەوەی زیانی ماددی زۆر لە ئێستادا لەو ناوچانەدا کۆتای پێهاتووە و هەورەکان گەیشتوونەتە سەر ئاسمانی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان وەک لەنەخشەی راستەوخۆی خوارەوە ئەیبینن بەگشتی وەک پێشتر باسمان کرد لەسەر ناوچەکانی خۆمان کاریگەری ئەم حاڵەتە لاواز ئەبێت و لە ئەمشەوە بۆ سبەی چوارشەمە تا کاتەکانی شەو لە شوێن و کاتی جیاوازدا نمە باران ئەبارێت “.

ئاشکراشی کرد کە بارانبارینەکە رێژەکەی بەگشتی کەم دەبێت و تەنها لەهەندێ شوێنی دیاری نەکراودا ئەگەری بارانێکی مامناوەند ئەبێت بە رێژەی ١ تا ٣ملم ، پلەکانی گەرماش بەڕاورد بە ئەمڕۆ سبەی ٢تا ٤ پلە نزمدەبنەوە بەتایبەت لەو شوێنانەی باران ئەبارێت کەمێک کەش ساردتر ئەبێت ، خێرای با لەسەرخۆ ئەبێت و ئاراستەکەی لەگۆراندا ئەبێت ، لەشەودا کاریگەری ئەو حاڵەتە کۆتای پێدێت و بۆ رۆژی پێنجشەمە کەشوهەوا جێگیر ئەبێتەوە و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە”.

کەشناسی

بارانبارین

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 2,059 📊 Click Here