خوێندراوەتەوە: (1.0K)
نرخی نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان دابەزیناین تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەراورد بە رۆژی ڕابردوو نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە ٦٧ دۆلار و ٧٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش نرخەکەی دابەزیوە و بە ٦٣ دۆلار ٨٠ سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەم دابەزینە دوای ئەوە دێت کە بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا ٢٥ خاڵی لە سوودی بانکی وڵاتەکەی کەمکردەوە و پێشبینی دەکرێت لەگەڵ کەم بوونەوەی خواستی ئەمریکا لە داهاتوودا نرخی نەوت دابەزینی زیاتر تۆماربکات.
نرخی نەوت
نەوتی باکوور
نەوت
