خوێندراوەتەوە: (1.5K)

ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی زیاتر له ٢٪ نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه، هۆکارەکەشی بۆ هێرشێکی ئۆکرانیا بۆ سەر ڕوسیا دەگەڕێتەوە.

به‌پێی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، هەینی ١٤ی تشرینی دووەم، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت ١.٣٤دۆلار به‌رزبوه‌وه كه ده‌كاته ٢.١٣٪ی نرخه‌كه‌ی و گهیشتوهتە ٦٤.٣٤ دۆلار، له كاتێكدا نه‌وتی خاوی ئه‌مریكای ڕۆژئاوای ته‌كساس ٢.٣٩ دۆلار به‌رزبوه‌ته‌وه و گه‌یشتوه‌ته ٦٠.٩ دۆلار.

سەبارەت بە هێرشەکەی ئۆکرانیا فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی ناوچه‌ی كراسنۆدار ڕایگه‌یاندوه” پاشماوه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌ر شوقه‌كانی نیشته‌جێبون و كۆگایه‌كی نه‌وت له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و دامه‌زراوه كه‌نارییه‌كان كه‌وتوه.”

ئەمە لە کاتێکدایە، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا نه‌وتی ڕوسیا كه ده‌كاته نزیكه‌ی له‌سه‌ر تانكه‌ره‌كان گیربووه، به‌هۆی خاوبونه‌وه‌ی دابه‌زینی باره‌كان به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ڕۆزنه‌فت و لۆكۆیل.

نرخی نەوت

نەوت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 108 Today: 1,705 📊 Click Here