خوێندراوەتەوە: (1.1K)

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی تشرینی یەکەم، نرخی نەوت لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، بەڕێژەی ١٪ بەرزبووەوە.

بەپێی ئامارەکانی بۆرسەی بازاڕی نەوتی جیهانی، لە ئێستادا نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ٥٧ سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە ٦٢ دۆلار و ٤٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها، نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش ٥٤ سەنت بەرزبووەوە و بە ٥٨ دۆلار و ٨١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هۆکاری ئەم بەرز بونەوەیەش بۆ ئەوە دەگڕێتەوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند” سەرۆک وەزیرانی هیندستان بەڵێنی پێداوە دەستبەرداری کڕێنی نەوتی رووسیا بهێنێت، ئەمەش هۆکاری سەرەکی بووە کە ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبێتەوە لە کاتێکدا دوێنێ دابەزینی بەرچاوی تۆمار کرد بوو.

هاوکات، هەر یەک لە هیندستان و چین دوو گەورە کڕیاری نەوتی رووسیان کە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکاوە سزای لەسەر دانراوە و چەندین جار داوا لەو دوو وڵاتە کراوە کە دەستبەرداری کڕینی نەوتی ڕووسیا بن بە مەستی ئەوەی فشارەکانی سەر ڕووسیا زیاتر بێت.

نرخی نەوت

نەوتی باکوور

نرخی لیرەی تورکی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 171 Today: 1,036 📊 Click Here