خوێندراوەتەوە: (1.4K)

نرخی مریشكی زیندوو لە بازاڕەكانی هەرێم بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە و هەر كیلۆیەك زیاتر لە هەزار دینار لە نرخەكەی دابەزیوە.

یونس، كە كاری فرۆشتنی مریشكە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی مریشك چەند ڕۆژێكە زۆر هەرزان بووە و ئێستا نرخی یەك كیلۆ مریشكی زیندووی گەورە 2250 دینارە، كە پێشتر نرخی تا سەرووی 3500 دینار چووە.

وتیشی، “مریشكی بچووك كیلۆی بە 1900 دینارە و مریشكی (ئومەهات) كیلۆی بە 2600 بۆ 2700 دینارە و كەڵەشێری پیر كیلۆی لە 4000 بۆ 4500 دینارە”.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن مریشک لە هەرێمی کوردستان بەخێودەکرێن، کە بەرهەمەکەیان نزیکەی 250 هەزار تۆن گۆشتە.

لەبارەی هۆکاری دابەزینی مریشکەوە، جەمال حوسێن، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی وتی، “مریشکێکی زۆر زۆر لەبازاڕدایە و نرخی زۆر دابەزیوە، عێراقیش رێگەنادات هەناردەی نێوەڕاست و خوارووی وڵاتەکە بکرێت”.

وتیشی، “نرخی مریشیک لە پەلەوەرخانەکان لەو نرخە کەمترە لە بازاردا دەفرۆشرێت و ئەوە زیانی بە خاوەن کێڵگەکان گەیاندووە، چونکە زۆرینەیان لەو نرخە زیاتر لە ئەستۆی خۆیان دەکەوێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 107 Today: 2,120 📊 Click Here