ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لەبارەی هێرش بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر هاتنە دەنگ و لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند” ناکرێ ناکۆکی سیاسی ببێتە هۆی کرداری تیرۆرستی و تێکدانی ئابوری و ئاسایش و سەقامگیری و پەکخستنی خزمەتگوزارییە گشتیەکان. ئەوانەی ئەم تاوانەیان ئەنجامداوه نابێت لە سزا دەربازببن”.
وتیشیان” داوا دەکەین حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەجێ هەنگاو کرداری بنێن،”.
دەقی بەیاننامەکە:
بەیاننامەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی سەبارەت بە هێرش بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر
بەروار: ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر مەترسی لەسەر ئابووری و خزمەتگوزاری تەواوی گەلانی عیراق دروست دەکات، وەلێدانە لەسەلامەتی و مافی سەرەکی هاوڵاتیان. ناکرێ ناکۆکی سیاسی ببێتە هۆی کرداری تیرۆرستی و تێکدانی ئابوری و ئاسایش و سەقامگیری و پەکخستنی خزمەتگوزارییە گشتیەکان. ئەوانەی ئەم تاوانەیان ئەنجامداوه نابێت لە سزا دەربازببن.
ئێمە، کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە کوردستان و لە عیراق، دەنگی خۆمان یەکدەخەین، وە داوا دەکەین حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەجێ هەنگاو کرداری بنێن، بۆ ئەوەی ڕاستیەکان بۆ خەڵک ئاشکرا بکەن و لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانە بکەن کە ئەم کارە تاوانکارییەیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی ئەمجۆرە کردارانە دووبارە نەبنەوە.
کۆرمۆر
هەرێمی کوردستان
هێرش
