مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، ناوی ئەو کەسانە ئاشكرادەکرێت، کە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندید دەکرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی تشرینی یەکەم، موختار موسەوی، ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عیراق، رایگەیاند” نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، عەدنان زوورفی، قاسم ئەعرەجی، حەمید شەترانی، عەبدولحسێن عەبتان و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێستا، کاندیدە دیارەکانن.”
ئاماژەی بەوەشکرداوە، کێبڕکێکە زیاتر لەنێوان مالیکی و زوورفیدایە، بەتایبەت کە عەدنان زوورفی پەیوەندی فراوانی لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات هەیە، بەڵام چانسی سوودانی بۆ بەدەستهێنانی ویلایەتێکی دیکە کەمە.
لە لایەکی دیکەشەوە، سەرچاوەیەکیش لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانەوە ئاشکرای کردووە، چوارچێوەکە بەسەر دوو بەرەدا دابەشبووە؛ یەکێکیان پشتیوانی مالیکی دەکەن و بەرەکەی دیکە پشتیوانی سوودانین.
سەرۆک وەزیرانی عێراق
هەڵبژاردنی عێراق
