خوێندراوەتەوە: (38)

هونەر جەبار سلێمان

دوو حیزبی دەستەلات هەن لە کوردستان کە هەر یەکەو پاشگرێکی بۆ ناوەکەی داناوە کە ۳٦٠ پلە لەگەل کردارەکانیان جیاوازە، بۆ نمونە پارتی (دیموکرات)ی کوردستان کە هەموو شتێک لەناو ئەو حیزبە بونی هەیە دیموکراسی نەبێ لە سەرەتای دامەزراندیەوە لە لایەن بنەمالەیەکەوە بەرێوەدەبردرێ هەر لە بابو باپیرانیان ،ئیستاش کورەکانیان، هەر لە ئێستاوەش لە لایەن هەردوو باڵەکەی ئەو بنەمالەیە کورەکانیان ئامادەدەکرێن بۆ سەرۆکایەتی کردنی داهاتوو کە لە لایەن باڵی مەسرور بارزانی (ئارین مەسرور بارزانی )ئامادە دەکرێت و لە ئێستاوە نازناوی شازادەی جێنشینیان لێناوە،لە لایەن بالی نێچیرڤان بارزانیش خەریکی ئامادەکردنی (ئیدریس نێچیرڤان بارزانی)ئامادە دەکەن وکە پارەیەکی زۆری ئەو میلەتە داماوەیان خستۆتە بەردەستیان بۆی دەستکراوە بن لە هەر پرۆژەیەک کە بیانەوێ ، دلیناشم تا نەوەی نەوەشیان بەو جۆرە دەسبەرداری دەستەلات نابن ،مەگەر خەلکی چۆن لە بەهاری عەرەبی هەرچی دیکتاتور بوو روخاندیان ،خەلکی کوردستانیش تەواو تەواو لەو حکومرانیە نارازین و لە لێواری تەقینەوەن و رایان بمالن، ئاخر دیموکراسی ئەو حیزبە لە کوێ دایە؟ کە لەسەر کۆمێنت نوسین بگیرێی ،لەسەر بابەت نوسینێک ودەستخستنە سەر گەندەلیەکانیان بکوژرێی یان تۆمەتێکت بۆ هەلبەستن و دەیان ساڵ بێ لێپرسینەوە لە زیندانی تاک کەسی بتهێلنەوە،حیزبێکی ترمان هەیە پێی دەڵێن یەکێتی(نیشتمان)ی کوردستان ، کە ئەوەی نەیانبێ ئینتمای نیشتیمانیە ،لە سلێمانی زۆربەی دارستان و ناوچە سەوزەکان وێران کراون دارەکان بڕدرانەوە بۆی سەرانی یەکێتی پرۆژە بازرگانیەکانیان بکەن ،بە دەستی خۆیان چەندین دارستانیان سوتاند بۆ مەرامی شەخسی، تەنانەت لە ۱٦ ئۆکتۆبەر بە رێکەوتنی ژێربەژێر لەگەڵ دەسەڵات دارانی حشد ٪٥۱ خاکی کوردستانیان بە رۆژێک فرۆشت تەنها لەبەر ئەوەی کە ئێران و گروپە میلیشیاکانیان پشتیان تێنەکەن،بە کورتی ئەو دوو حیزبە سەرئێشەو گرێی سرطانین لە ناو ئەو کۆمەڵگایە تا ئەوانە هەبن کورد هەرگیز ناحەسێتەوە.

By Razhan Ahmed

من ڕاژان ئەحمەد بەکالۆریۆسم هەیە لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی.نووسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای ناونیشان. I Razhan Ahmed. I have BA in English Language and Literature.I become an active writer and designer for Nawnishan's website.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 221 Today: 1,351 📊 Click Here