خوێندراوەتەوە: (1.5K)

مەسعود بارزانی، لە وتارێکیدا ڕایگەیاند، ئازاری نانبڕینی خەڵکی کوردستان کەمتر نەبووە لە ئەنفال و کیمیاباران.

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا، باسی لەوەکرد، هەڵبژاردن پرۆسەیەکی دیموکراسییە و گەل دەبێ خۆی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات و بە ئازادانە نوێنەرانی خۆی هەڵبژێرێت.

بارزانی ئاماژەی بە بابەتی بڕینی بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان کرد و رایگەیاند” لای من و لە لای هەموو کوردێکی دڵسۆز و ئەوەی کەمێک ویژدانیشی هەبێت، ئازاری نانبڕینی خەڵکی کوردستان کەمتر نەبووە لە ئەنفال و کیمیاباران”.

وتیشی” بە نیسبەت ئێمە، هەڵبژاردن مەسەلەیەکی مەبدەئییە و بڕوامان پێیەتی. لە کاتی راپەڕین لە ١٩٩١ داوام کرد هەڵبژاردن و لەبەر بەرژەوەندیی گشتی بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەین”.

ئەم وتارەی لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنە کە رۆژی دووشهممه ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ له شاری ههولێر، مەسعود بارزانی لهگهڵ ژمارهیهك له مامۆستایانی زانكۆ، نووسهران، رۆژنامهنووسان، ئهدیب و هونهرمهندان و وهرزشوانانی كوردستان كۆبووهوه.

مەسعود بارزان

هەرێمی کوردستان

هەڵبژاردنی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 75 Today: 203 📊 Click Here