سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات کۆبووەوە و پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانیان تاوتویکرد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، 11ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیی له سهعيد مبارك ئهلهاجرى، وهزيرى دهوڵهت و نێردهى تايبهتى ئيمارات بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ ههرێمى كوردستان و شاندێكى ياوهرى كرد.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە، ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کرد و سوپاسیی شێخ محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیماراتی کرد بۆ پشتیوانیی و هاریکاریکردنی هەرێمی کوردستان و دهستنيشانكردنى نێردهيهكى تايبهتى ئيماراتى بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ ههرێمى كوردستان، کە نیشانەی گرنگیی و بەهێزیی پەیوەندیی دوولایەنەیە.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها سڵاو و ڕێزی خۆی بۆ شێخ محەمەد بن ڕاشد جێگری سەرۆکی ئیمارات بە شاندەکە گەیاند.
سەعید ئەلهاجری خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، پێگەیەکی گرنگ و تایبەتیی لای سەرکردایەتیی ئیمارات هەیە
