خوێندراوەتەوە: (140)

لە کاتێکدا سونەکان بە چەند لیست بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن، مەحمود مەشهەدانی دەڵێت” دۆخی شیعە لە سوننە باشتر نییە”. لە بارەی ئەنجامی هەڵبژاردنیشەوە پێشبینی دەکات هاوپەیمانییەکەی سودانی زۆترین دەنگ بە دەستبهێنێت.

لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی لە بارەی هەڵبژاردنەوە، مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمان وتی” دۆخی هێزە شیعەکان وەکو دۆخی هێزە سووننەکانەو، ئەوانیش کێبرکێیانە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک وەزیران”.

ئەو پێیوایە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دوا ناکەوێت و دەلێت” لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت زۆر دوا ناکەوێت”.

لە بارەی کاریگەری ئێران و ئەمەریکا لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ مەحمود مەشهەدانی، وتی ” لەو بڕوایەدایە ئەمجارە بڕیاری دانانی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق ناوخۆیی دەبێت و لە دەرەوەی عێراقەوە بڕیاری لەسەر نادرێت”.

وردەکاری زیاتر دەدات و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمریکا و ئێران کە پێشتر دەستیان هەبوو لە ئەنجامەکان و بڕیارەکانی دوای هەڵبژاردن بە شتی دیکەوە سەرقاڵن.

دەربارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، سەرۆکی پەرلەمان پێشبینی دەکات، براوەی یەکەمی هێزە شیعەکان هاوپەیمانییەکەی محەمەد شیاع سوودانی و براوەی دووەم هاوپەیمانییەکەی نوری مالیکی دەبێت. پێشوایە براوەی یەکەمی سونەکان حیزبی تەقەدوومی حەلبوسی دەبێت.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

ئەنجامەکان

مەحمود مەشهەدانی

سونە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 71 Today: 1,391 📊 Click Here