دیاری بەکر حمە تالیب
وەک لای هاوڵاتیان ڕونە لە ١١ی ١١ی ٢٠٢٥ هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق و بڕیار لە چارەنووسی ٤ ساڵی داهاتووی گەلی عێراق دەدرێت وە گەلی کورد بەم دواییانە چارەنووسی موچە و بژێوی ژیانیان کەوتۆتە دەستی حوکمەتی عێراق و ئەرکی دابینکردنی موچە لەسەر حوکمەتی عێراقە،
ئەمەش بەپێی جۆری ئەو ڕێکەوتنەیە کە لە نێوان حوکمەتی ماوە بەسەرچووی کوردستان وە کە بە سەرکردایەتی پارتی و یەکێتی ئەنجام درا لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا،
لە ماوەکانی ڕابردوودا زیاتر لە نیوەی خەڵکی کوردستان بەشداری دەنگدانیان نەکرد لە هەڵبژاردنەکانی کوردستاندا ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دوبارە پارتی و یەکێتی دەسەڵات بگرنە دەست بۆ چوار ساڵی داهاتوو.
بەڵام لە ئێستادا دەرفەتێکی زێڕین هاتووەتە پێشەوە بۆ گەلی کورد کە بتوانن لە ٤ ساڵی داهاتوودا لایەنی کەم موچە و بژێوی ژیانیان دابین بکرێت بێگومان ئەمەش تەنها بە بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا دەبێت ،بە بەشداری کردن دەتوانن دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق نەهێڵن
توانای بڕیاردانیان لەسەر ڕێکەوتنەکان دەربارەی ناردنی موچە لێوەربگرێت،وە ئەگەر بێت و بەشداری نەکەن هەر دوای تەواوبوونی هەڵبژاردن پارتی و یەکێتی هەڵدەستن بە هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنەکان لەگەڵ عێراق و دوبارە بێ موچەی تەنگ بە هاوڵاتیان هەڵدەچنێت وە بە بیانووی جیا جیا هەڵدەستن بە دزینی موچەی هاوڵاتیان، تەنانەت دوای ڕێکەوتنەکان لەگەڵ عێراقدا هەستاون بە لێبرینی %٣ ی موچەی خانەنشینیان، ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە بوونی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دا مانای نەبوونی مووچە و خراپتر بوونی گوزەرانی هاوڵاتیانە لەوەی کە ئێستا هەیە .
بۆیە وەک چالاکوانێک داواکارم لە هاوڵاتییان کە بەشداری هەڵبژاردن بکەن، نەترسن لە دزینی دەنگەکانیان هەوڵ بدەن دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی پەک بخەن، بجەنگن بۆ بەدەستهێنانی ماف و ئازادی و خۆشگوزەرانی.

