خوێندراوەتەوە: (937)

سەنتەری میترۆ لەبارەی ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی لە لافاوەکەی چەمچەماڵدا رایگەیاند” كارەساتی لافاوەكەی چەمچەماڵ و كەلار و ناوچەكانی تری گەرمیان، بۆنەیەك نیین بۆ دەخستنی رقی سیاسی و ململانێی نێوان هێزە سیاسییەكان”.

لە راگەیاندنی سەنتەری میترۆ کە رۆژی ١٢ ی کانوونی یەکەم بڵاوکرایەوە هاتووە ” دەبێت میدیا جیاوازی بكات لە نێوان هاوپشتی لێقەماوان و بانگەشەی سیاسی و حزبی”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی سەنتەری میترۆ

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، كارەساتی لافاوەكەی چەمچەماڵ و كەلار و ناوچەكانی تری گەرمیان، بۆنەیەك نیین بۆ دەخستنی رقی سیاسی و ململانێی نێوان هێزە سیاسییەكان، دەبێت میدیا جیاوازی بكات لە نێوان هاوپشتی لێقەماوان و بانگەشەی سیاسی و حزبی.

كاری میدیا لەكاتی كارەسارەساتی وەك لافاو، پێدانی زانیاریییە لەسەر گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوای ناوچەكە، رێڕەوەكانی لافاوەو مەترسی سەرهەڵدانەوەی، هۆشیاركردنەوەی كردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسییەكانی هەروەها ئاسانكاری پەیوەندی نێوان هاوڵاتیان و دەزگای رەسمی و رێكخراوە خێرخوازەكان، دەستنیشانكردنی پێداویستییەكانی خەڵكی زیان لێكەوتوو، نەك گوتاری سیاسی بێزاركەرو دووبارەی سەردەمی بانگەشەكانی هەڵبژادن.

سەنتەری میترۆ جەختدەكاتەوە بەكارهێنانی ئەم كارەساتە مرۆییە بۆ قازانجی حزبی یان ئەجیندای سیاسی، تەنیا پێشێلكردنی ئەخلاقی ڕۆژنامەوانی نییە، بەڵكو بێ بایەخكردنی ئازارەكانی خەڵكی لێقەوماوە كە قوڕو لیتەی لافاوەكە ژیانی گەمارۆ داون، شەرم بكەن.

هەروەها داوا دەكەین حكومەت بە بەرپرسیارێتی تەواوی خۆی هەستێت، بە تایبەتیش كە پێشبینی شەپۆلی تری بارانی بەخوڕ دەكرێت، ئێستا كاتی خۆدیزنەوەو پاساو نییە، كاری موزایەداتی سیاسی نییە، كاتی كاری مەیدانی و هەماهەنگی كاریگەرە، بە تایبەتیش كارەساتەكە دەریخست توێژێكی پەراوێزخراوی بێ ماف چۆن ژیانیان بەسەر بردووە.

سەنتەری میترۆ بەرێزەوە دەڕوانێتە كەمپین و هەوڵی رێكخراوە خێرخوازییەكان بۆ بەهاناوە چوونی لێقەماوان.

سەنتەری میترۆ چاودێری كارەكانی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی مرۆیی چەمچەماڵ دەكات، كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ كۆنترۆڵكردنی قەیران و قەرەبووكردنەوەی دەستنیشانكردنی كەموكوڕییەكان و لێپرسینەوە لە كەمتەرخەمییەكان، پێكهێناوە، داوا لە رۆژنامەنووسان دەكەین وەك سەرچاوەی رەسمی هەمئاهەنگی لەگەڵ بكەن.

لافاوی چەمچەماڵ

سەنتەری میترۆ

ناکۆکی حزبی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 85 Today: 706 📊 Click Here