خوێندراوەتەوە: (1.2K)

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دووپاتی کردەوە کە فرانکۆ ماستانتونۆ ئەستێرەی لاوی ئەرجەنتینی یانەی ڕیال مەدرید بە تەواوی لە ئازاری گەدەی کە بەم دواییە تووشی بوو، چاک بووەتەوە.

ڕۆژنامەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ماستانتونۆ پاڵێوراوێکی بەهێزە بۆ گەڕانەوە بۆ پێکهاتەی ڕیال مەدرید وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکەی یەکشەممەی داهاتوو بەرامبەر جیرۆنا، کە لە گەڕی 14ی خولی ئیسپانیا دەبێت.

هەروەها ئیدەر میلیتاویش دەتوانێت بگەڕێتەوە بەرامبەر جیرۆنا.

شایەنی باسە، ماستانتونۆ لە 12 یاریدا لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەشداری کردووە و یەک گۆڵی تۆمارکردووە و یەک ئەسیستیشی کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 122 Today: 1,634 📊 Click Here