ئیدارەی شاری موسڵ، ڕایگەیاند” بەهۆی باراینی بارانێکی زۆرەوە و نقووم بوونی ڕێگاکان بۆ سبەی دەوامی قوتابخانەکان ڕادەگیرێت.”
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی تشرینی دووەم، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ڕووی لە عێراق کردوە، بارانێکی زۆر لە شاری موسڵ باریوە کە بە هۆیەوە لافاوێکی زۆر لەو شارە درووست بووە و زۆرینەی ڕێگاکانیش نقوومی ئاو بوون ئەمەش ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان دروست کردوە.
هەر بەهۆی مەترسییەکانی بارانبارینەکەوە، ئیدارەی شارەکە بڕیاریداوە کە سبەی دووشەممە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دەوام لە قوتانخانە و خوێندنگەکانی ڕابگیرێت بۆ ئەوەی گیانی خوێندکاران پارێزراوبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارینی چڕ ڕووی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کردوە، بەپێی پێشبینییەکانی گەشناسی بێت کاریگەری ئەو شەپۆلە لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا کۆتایی دێت.
موسڵ
بارانبارین
