خوێندراوەتەوە: (1.7K)

شەوی رابردوو هونەرمەندی موزیکژەنی کورد موزەفەر کامکار لە سنە کۆچی دوایی کرد وئەمڕۆ بە خاک سپێردرا.

ئەمڕۆ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەرمی هونەرمەندی کورد موزەفەر کامکار موزیکژەن لە گۆڕستانی هونەرمەندانی بەهەشتی محەمەدی سنە بەخاک سپێردرا.

شەوی ڕابردوو موزەفەر کامکار لە تەمەنی ٨٢ ساڵی کۆچی دوایی کرد، ئەو هونەرمەندە لە ساڵی ١٩٤٣ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە و لە ساڵانی شەستەکانەوە دەستیی کرد بە فێربوونی ژەنینی کلارینێت، دواتر پەیوەندی بە گرووپی موزیکی ٢٨ـی کوردستانەوە کرد.

کۆچکردوو کاری ژەنیاری لەگەڵ هونەرمەندە دیارەکانی کورد کردووە لەوانە، حەسەن زیرەک، فەتانە وەلیدی، بەهادین نەورۆزی، ئیرەج عەندلیبی و عەباس کەمەندی، ساڵانێک لە ڕادیۆی کرماشان، تەلەفزیۆنەکانی تاران و سنە کاری کردووە.

هونەرمەندان

کۆچی دوایی

رۆژهەڵاتی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 73 Today: 2,969 📊 Click Here