سه‌رۆك كۆماری ئێران له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له محه‌مه‌د شیاع سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، محه‌مه‌د شیاع سودانی، هەینی ١٤ی تشرینی دووەم، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له مه‌سعود پزیكشیان، پێگه‌یشتوه‌و تێیدا پزیشكیان پیرۆزبایی له گه‌ل و حكومه‌تی عێراق كردوه به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، بە تایبەت کە یەکەمی سەر ئاستی عێراق بووە.
هاوکات، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا تاوتوێی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و په‌ره‌پێدانیان كراوه به‌جۆرێك كه ببنه مایه‌ی پشتیوانی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكه‌ن.
ئەمە لە کاتێکدایە، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌یامێكدا له تۆڕی ئێكس، پیرۆزبایی له گه‌ل و حكومه‌تی عێراق كردوه به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردن و راشیگه‌یاندوه” ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌نگاوێكی گرنگ بو بۆ به‌هێزكردنی پڕۆسه‌ی دیموكراسی له عێراق و پاراستنی ئاسایش و سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه.”
ئەمە لە کاتێکدایە سێشەممە ١١ی ١١ی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرەلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و محەمەد شیاع سودانی و لیستەکەی توانیان یەکەمی سەر ئاستی عێراق بن.
مه‌سعود پزیشكیان
هەڵبژاردنی عێراق
