خوێندراوەتەوە: (1.0K)

بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی ئایدز لە ناو منداڵانی بەسڕەدا بوە هۆی گیان لەدەستدانی کچێکی چوار ساڵ.

ئەمڕۆ ٥ی تشرینی یەکەم مەهدی تەمیمی بەڕێوبەری نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە ” کچەکە تەمەنی چوار ساڵە و بە پێی زانیاریەکان بەهۆی وەرگرتنی خوێنی پیس لە یەکێک لە بنکە تەندروستیەکان توشی ڤایرۆسەکە بوە، بۆ پشتڕاستکردنەوە و دڵنیای دەبێت بە ووردی و چڕی لێکۆڵینەوە بکرێت”.

هەر بە پێی ڕاگەیاندراوەکە کوڕێکی تەمەن چواردە ساڵیش هەر لە بەسڕە توشی هەمان ڤایرۆس بوە و بەڕێوبەری نوسینگەی مافی مرۆڤ ئەوەشی وتوە “دەستەیەک بە وردی چاودێری ئەم دۆسیەیە دەکات، سور دەبێت لەسەر گرنگی گەیشتن بە ڕاستی لە چوارچێوەی پەرۆشیمان بۆ ژیانی هاوڵاتیان لە بەسڕە”.

مردنی کچە چوار ساڵەکە مشتومڕێکی فراوانی لەسەر خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە پارێزگاکەدا دروستکردوە، ئەمەش وایکرد دەستەی مافەکانی مرۆڤ دەستوەردان بکات و جەخت بکەنەوە لەسەر پێویستی لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی ڕوداوەکە و دڵنیابون لە سەلامەتی ڕێکارە پزیشکییەکان.

ڤایرۆسی ئایدز

بەسرە

منداڵ

مافی مرۆڤ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 170 Today: 1,234 📊 Click Here