خوێندراوەتەوە: (1.2K)

وتەبێژی ئەنجومەنی هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کوژرانی ٢٠٠ خوێندکاری یەک خوێندنگا لە ئێران ئاشکرا دەکات.

محەمەد حەبیبی، وتەبێژی ئەنجومەنی هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران، یەک شەممە، ٨ شوباتی ٢٠٢٦ ڕایگەیاند ” چیتر قسە لەسەر مێزو پۆل نییە، بەو پێیەی ژمارەکە گەیشتووەتە ٢٠٠ کەس، بە فەرمی تەواوی قوتابخانەیەکیان کۆمەڵکوژ کردووە”.

لە لایەن ڕێکخراوی تاڤانا ناوی ئەو ٢٠٠ خوێندکارە کوژراوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی دروستی هەواڵەکە بڵاوکراونەتەوە.

لە ٢٨ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، خۆپیشاندانەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیپێکرد، دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ ڕێگریکردن لە بەردەوامی خۆپیشاندانەکان هەموو ڕێگایەکیان بەکارهێنا لە کوشتن و بریندارکردن و دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و بە پچڕانی هێڵەکانی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت هەتا ئێستا هەوڵی شاردنەوەی تاوانەکان دەدەن، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ پێشبینی دەکەن بە سەدان هەزار کەس کرابنە قوربانی، بەڵام بە فەرمی تا ئێستا کوژرانی نزیکەی ٧ هەزار کەس پشتڕاستکراوەتەوە بە هەبوونی ناسنامەکانیان.

خۆپیشاندان لە ڕۆژهەڵات

خۆپیشاندانەکانی ئێران

کوشتنی خۆپیشاندەران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 49 Today: 2,844 📊 Click Here