رۆژنامەی ناسراوی عەرەبی ( شەرقولئەوسەت ) ئاشکرای دەکات لە کۆبوونەوەی دوێنێ ٢٢ ی تشرینی دووەمی نێوان مالیکی و بارزانی، مالكی پێشنیاری بۆ بارزانی كردوە پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن پارتییەوە وەربگیرێت، لە شوێنی یەکێتی کە پێشتر پۆستەکە لای ئەوان بووە”.
رۆژنامەی شەرق ئەوسەت ئاماژە بەوەش دەکات کە لە دیارترین كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار،” د.فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی ئێستای عێراقە”.
هەر دوێنێ زاوا و برازای نوری مالیكی، لەبارەی سەردانەكەیان بۆ هەولێر، ئاشکرایدەکات، سەردانەکە لەسەر داوای مەسعود بارزانی بووە.
یاسر مالیكی، شەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردەوە” گفتوگۆکانمان تایبەت بوو بە تەواوكردنی شایستە دەستورییەکانی دوای هەڵبژاردنەکان، سەبارەت بە تایبەتمەندی کاندیدەکان بۆ سێ سەرۆکایەتییەکەو میکانیزمی هەڵبژاردنیان بۆ ئەو پۆستانە بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد، بەبێ ئەوەی باسی ناوی كاندیدەكان بکەین.”
نوری مالکی
مەسعود بارزانی
پێکهێنانی حکومەت
هەڵبژاردن
