خوێندراوەتەوە: (1.5K)

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند”هەتا ئێران، ڕێڕەوی خۆی نەگۆڕێت، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی زۆرترین گوشار و سزا بۆ سەریان.”

ئەمرۆ دووشەممە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لە گەڵ ناتانیاهۆ رایگەیاند” نەک تەنیا بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی، بەڵکو هەڵگرتنی چەکی مامناوەند و دوور مەودای تاران، هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل و جیهان”.

ڕوبیۆ راشیگەیاند”هەڕەشەکانی ئێران لە دەرەوەی ئیسرائیل درێژدەبێتەوە بۆ کەنداوی فارس و تەنانەت ئەوروپا و بەشێک لەو مووشەکانەی کە ئێران ئێستا پەرەی پێدەدات توانای ئەوەیان هەیە وڵاتانی ئەوروپا بکەنە ئامانج”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەتا ئێران، ڕێڕەوی خۆی نەگۆڕێت، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەردەوام دەبێت لە سوپاندنی زۆرترین گوشار و سزا بۆ سەریان.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا لە قودس وتی، ” ئێرانێکی ئەتۆمی کە لەلایەن پیاوانی ئایینی شیعە توندڕەوەوە حوکم دەکرێت، بە چەکی ئەتۆمی و مووشەکی دوور مەودا، مەترسییەکی قبوڵنەکراوە، نەک تەنها بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا، بەڵکو بۆ هەموو جیهان.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی ٩ ی ئەم مانگە ئێران و ئاژانسی نیودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەسەر چوارچێوەیەکی نوێی هاوکاری رێککەوتن و ئێران رێککەوتنەکەی بە جددی و ئاژانسەکەش بە هەنگاوێکی گرنگ لێکدایەوە.

مارکۆ ڕوبیۆ

ئێران

ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 37 Today: 1,915 📊 Click Here