خوێندراوەتەوە: (1.1K)

٩ تۆمەتبار لە كوشتنی سەفا ئەلمەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و كاندید بۆ پەرلەمانی وێراق دەستگیرکران.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە” ٩ کەس کەس کە گومانی تێوەگلانیان لە تیرۆرکردنی سەفا ئەلمەشهەدانی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هاوپەیمانی سەروەری هەیە، دەستگیرکراون، دەستگیرکردنەکە لە ناوچەی تارمیە لە باکوری بەغدای پایتەخت ئەنجامدراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە نێو ئەوانەی دەستگیرکراون پێنج ئەندامی هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری تارمیە هەن.”

سەفا ئەلمەشهەدانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا بۆ هاوپەیمانی سەروەری، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ئۆکتۆبەر، بۆمبێکی لکێنراو کە لە ژێر ئەو ئۆتۆمبێلەی کە ئەلمەشهەدانی و دوو هاوەڵەکەی هەڵگرتبوو، لە ناوچەی تارمیە لە باکووری پایتەخت تەقیەوە، کوژرا.

کاندید

کۆژران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 12 Today: 52 📊 Click Here