خوێندراوەتەوە: (895)

لە ناوچەیەکی سەر پارێزگای کەرکووک لە نزیک رێگای هەولێر چەکداری نەناسراو تەقەیان لە دوو جووتیاری کورد کرد.

پێنجشەممە ١٨ی ئەیلوول میدیاکان بڵاویانکردەوە کە لە گوندی بیبانی سەر بە ناحیەی پردێی پارێزگای کەرکووک لە نزیک رێگای هەولێر چەکداری نەناسراو تەقەیان لە دوو جووتیاری کورد کرد.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکووک بریندارێک گەیێندراوەتە نەخۆشخانەکە، دوو گوللـە بەر سەری کەوتوون و دۆخی تەندروستی جێگیرە و یەکێکی دیکە لە دانیشتووانی ناوچەکە بێسەروشوێنە و مۆبایلی داخراوە.”

عەبدلموتەلیب نەجمەدین، بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ بە میدیاکانی راگەیاند “ئەو گەنجانە باخێکی سنووری گوندی بیبانی بوونە و بۆ هێنانی موەلیدە ویستوویانە بەرەو گوندی کارێز بچن، بەڵام کەوتوونەتە بۆسەی ژمارەیەک چەکداری نەناسراوە و قۆڵبەست کراون.”

سەبارەت بە چارەنووسی جوتیارەکانیش دەڵێت” یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بەناوی پاڵا نەجمەدین ویستوویەتی هەڵبێ تەقەی لێکراوە و بریندارە، گومان دەکرێ ئەوەی دووەمیش رفێندرابێ”.

پردێ

کەرکوک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 135 Today: 1,757 📊 Click Here