خوێندراوەتەوە: (957)

لە ئێران هێرشێکی چەکداریدا دوو ئەفسەری پۆلیس کوژران، پۆلیسی ئێرانیش دەڵێت” ئۆپراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی چەکدارە هێرشبەرەکان دەستپێکردووە.”

سێشەممە ١٦ی ئەیلول بەهۆی هێرشیکی چەکدارییەوە بۆ سەر ئۆتۆمبێلی ئەفسەرانی پۆلیس لە شارۆچکەی سیب و سۆران لە سەر رێگای خاش – زاهیدان، دوو ئەفسەریان کوژراوە و دانەیەکی دیکەشیان برینداربووە.

لای خۆیەوە ناوەندی رایگەیاندی پۆلیسی پارێزگای سیستان و بەلوچستان، کوژرانی دوو ئەفسەری پۆلیس و برینداربوونی یەکێکی دیکەی لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەریان لە پارێزگاکە بڵاوکردەوە.

هەرچەندە لە راگەیەندراوەکەی پۆلیس دا، ئاماژە بەناوی هیچ گرووپ و رێکخراوێک نەکراوە، بەڵام گرووپی جەیشولعەدل، کە گرووپێکی چەکداریی سوننەی بەلوچییە، و بارەگای سەرەکیی لە پاکستانە لە ناوچانە چالاکن و چەندین جار بەرپرسیارێتی خۆیان لەو جۆرە هێرشانە راگەیاندووە.

ئێران

هێرشی چەکداری

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 105 Today: 1,201 📊 Click Here