خوێندراوەتەوە: (1.1K)

سەرۆکی لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت “لە ماوەی تەنها شەش ڕۆژدا لە پارێزگای هەولێر ٢٠ سەرپێچی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا تۆمارکراوە”.

ئەمڕۆ ٨تشرینی یەکەم٢٠٢٥، مەروان محەمەد سەرۆکی لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە کەناڵی ڕوداوی وتوە” لەو ژمارە سەرپێچیەی تۆمارکراوە کە زۆربەیان هەڵواسینی پۆستەر بوە لە شوێنی قەدەغەکراو ١٥ دانەیان لابراوە و پێنجیش لەو ٢٠ سەرپێچیکارە بە بڕی یەک ملیۆن دینار سزا دراون”.

٣تشرینی یەکەم بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پیکرد و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێکاری تایبەتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن داناوە، تا پارتە سیاسی و بەربژێرەکان لە کاتی هەڵمەتی بانگەشەدا پەیڕەوی بکەن و لە کاتی پابەند نەبنیشیان ڕوبەڕی ڕێکاری تایبەت دەبنەوە.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بانگەشەی هەڵبژاردن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 86 Today: 244 📊 Click Here