خوێندراوەتەوە: (853)

هێزەکانی دیمەشق هێرشیانکردوەتە سەر شاری سوەیدا و چەکدارانی درووزەکانیش وەڵامیان داونەتەوە و شەڕ دروستبوە.

پێنج شەممە، ١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، ئەم ئێوارە، لە نزیک شارۆچکەی مەجدەلی سەر بە سوەیدا، هێزەکانی ئاسایشی سەر بە حکومەتی دیمەشق لە ڕێگەی چەکی قورس و فڕۆکەی بێفڕکەوانەوە، چەند جارێک هەواڵیانداوە بچنە ناو شارۆچکەکە و هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی درووزەکانیش وەڵامیان داونەتەوە و پێکدادن دروست بوە و شەڕێکی قورس ڕویداوە.

هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی درووزەکانیش هێزی پشتیوانی زیاتریان ڕاوانەی خاڵەکانی پاراستنی شارۆچکەی مەجدەلی کردوە و و بە پێی زانیاریەکانیش کوژراو و بریندار هەیە، بەڵام تا ئێستا زانیاری وورد بڵاونەکراوەتەوە.

دروزەکان ژمارەیان بە نزیکەی دوو ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت، زۆرترینیان نیشتەجێی پارێزگای سوەیدای باشووری سووریان، کە ژمارەیان سەرووی ٧٠٠ هەزار کەسە، لە لوبنان و ئیسرائیلیش هەن، درووزەکان پێداگری لەسەر جێبەجێکردنی “مافەکانیان” لە دەستووری نوێی سووریا دەکەن، ئەوەشیان کردووەتە پێشمەرج.

سوریا

درووزەکان

سوەیدا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 108 Today: 1,705 📊 Click Here