خوێندراوەتەوە: (1.6K)
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ماڵێکی گەڕەکی ئاوبارەی شاری سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە.
میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٧:٣٠خولەکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە گەڕەکی ئاوبارەی شاری سلێمانی بوتڵێکی غاز لەناو ماڵێکدا تەقیوەتەوە و زیانێکی زۆری مادیی بە ماڵەكە و دراوسێكانیشی گەیاندوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، پیاوێک کە خاوەنی ماڵەکە بووە، بەتەنها لە ماڵەوە بووە بە سەختی بریندار بووە و رەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.
لایخۆیەوە، سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی وتی” بریندارەکە لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە”.
تەقینەوە
سلێمانی
