خوێندراوەتەوە: (1.7K)

گراهام ئارنۆڵد، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، دوای یارییەکەی ئوردن کە 1-0 لە جامی عەرەب دۆڕا وتی:بەڕاستی نائومێدم چونکە دەبوو سەرکەوین بۆ قۆناغی پێش کۆتایی.

ئوردن هەر لە سەرەتاوە بە باشی ڕێکخرابوو، لە کاتێکدا ئێمە تەنها لە گێمی دووەم بە باشترین شێوە یاریمان کرد.

من دڵخۆش نیم بە ئاستی گێمی یەکەم، ئەگەر بمانەوێت سەرکەوین بۆ مۆندیال دەبێت وەک گێمی دووەم یاری بکەین.

ئێمە ئەیمەن حسێن و ئەلحمادی پێکانیان هەبوو، نەمانتوانی یاریزانی تر بێنین. ئامانجی پاڵەوانێتییەکە پەرەپێدانی یاریزانان و پێدانی ئەزموون بوو.

هەروەها دەرفەتمان بە یاریزانی نوێ بەخشی بەهۆی نەبوونی پێنج یاریزانمان کە پێکانیان هەبوو. ئێمە بۆ چاکەی عێراق کاردەکەین و هەوڵدەدەین بە باشترین شێوە ئامادەکاری بۆ یارییەکانی پلەی ئۆفی مۆندیال بکەین لە مانگی ئازاری داهاتوودا. پاڵەوانێتییەکە خەیاڵییە، توانا لۆجستییەکانیش نایاب و ناوازەن.

لەکۆتایدا وتی”من لێرە بووم لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوسترالیا بۆ مۆندیالی 2022، توانا ڕێکخستنی قەتەر و ژێرخانی تۆپی پێی ئێرە دەزانم”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 183 Today: 1,047 📊 Click Here