خوێندراوەتەوە: (4.3K)

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازی لە باڵیۆز عهلی رەزا گوینهی، بهڕێوهبهری گشتیی كاروباری عێراق و ئێران له وهزارهتی دهرهوهی توركیا کرد و پێکەوە لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆیان کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە لەسەر پشتگیری هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و ڕایگەیاند، سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە لە بەرژەوەندیی هەموو ناوچەکەیدایە.

وتیشی، “هەڵگری ئەو پەیامەیە بۆ هەموو ناوچەکە کە دواجار چارەسەری راستەقینە و ریشەیی کێشەکان هەر لە رێگەی ئاشتی و لێکتێگەیشتنەوە بەدی دێت نەک لە رێی شەڕ و ئاڵۆزی و ناسەقامگیرییەوە”.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کرا، لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە، کە گفتوگۆی بەردەوام هەیە بۆ ئەوەی بەپێی دەستوور کێشە و ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێن.

جەختیشی كردەوە، ئێستا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لێکتێگەیشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە تایبەتیش کێشەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 110 Today: 2,373 📊 Click Here