خوێندراوەتەوە: (926)

هەر یەک لە فەرەنسا و بەریتانیا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا هێزی سەربازی ڕەوانەی کەرتی غەزە دەکەن.

پاسکال کۆنڤافڕۆ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، هەینی ١٧ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند” ڕەوانەکردنی هێزێکی لەو جۆرە بۆ غەزە، پێویستی بە مۆڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ ئەوەی جموجۆڵە سەربازییەکە بنەمایەکی یاسایی نێودەوڵەتی هەبێت و ڕێگریی و ناڕەزایی وڵاتانی بەدودا نێت.”

ڕوونیشی کردەوە کە، گفتوگۆکان هێشتا بەردەوامن، بە تایبەت لەگەڵ ئەمریکییەکان و بەریتانییەکان، بۆ پێشکەشکردنی پڕۆژە بڕیارێک لەم بارەیەوە، بەڵام هێزەکانیان بە دڵنایایەوە ڕەوانەی غەزە دەکرێن.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا. دوو ڕاوێژکاری باڵای ئەمریکی ڕایانگەیاند” لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی غەززە کە ئەمریکا نێوەندگیریی بۆ کردووە، دەست بە جێبەجێکردنی پلانێک کراوە بۆ ناردنی هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ کەرتی غەززە لەپێناو دابینکردنی ئاسایش لە کەرتەکە.”

لە دوای ڕۆژی دوشهممهی ڕابردوهوه كه ڕێككهوتنی ئاگربهست له كهرتی غهززه له شهرم شێخی میسری ئهنجامدرا و لهلایهن دهوڵهتانی گهرهنتیكارهوه واژۆكرا، بزوتنهوهی حهماسی فهڵهستینی بارمتهكانی ئیسرائیلی زیندو ئازادكردوه، ئیسرائیل ڕایگهیاندوه كه گهڕان بهدوای ئهو تهرمانهی كه ماونهتهوه بهردهوامه.

غەزە

فەرەنسا

بەریتانیا

ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 81 Today: 749 📊 Click Here