خوێندراوەتەوە: (1.5K)
فیلمی کوردی دەریای هیوا، لە ڤیستیڤاڵی پارادایس لە ئەڵمانیا کێبڕکێی ٥٩ فیلمی دیکە دەکات بۆ بردنەوەی خەڵات.
فیلمی دەریای هیوا لە دەرهێنانی جبرائیل ئەبوبەکرە، و تاکە فیلمی پاڵێوراوە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا بۆ بەشداریکردنی لە ڤیستیڤاڵی پارادایس لە وڵاتی ئەڵمانیا، لە کۆی چوار هەزار و ٨٠٠ فیلمدا، تەنها ٦٠ فیلم هەڵبژێردراون، یەكێك لەو فیلمانە دەریای هیوایە، ناوەڕۆکی فیلمەکە باسی کاریگەری جەنگ لەسەر خەڵکی مەدەنی دەکات کاتێک دەبنە کۆچبەر، کە کاریگەرییەکانی لە ڕووی جەستەیی و دەرونیەوە پیشان دەدرێت.
فیستیڤاڵەکە بڕیارە لە ٣ کانونی دووەم ٢٠٢٥، لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.
فیلمی دەریای هیوا
فیستیڤاڵ
