پسپۆر و بریکاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق، فازل نەبی مەترسی هەیە بەغدا مووچەی دوو مانگی کۆتایی ئەمساڵ دابەش نەکات.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، فازل نەبی بریکاری پێشووی وەزیری عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە عێراق کێشەی نەختینەی هەبێت و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە لە عێراقدا کێشەی نەختینە نییە.
لە درێژی لێدوانەکەیدا دەشڵێت “ترسم لە چارەنووسی دوو مووچەی کۆتایی ئەمساڵ هەیە، بەهۆی ئەوەی دابەشکردنی مووچە لە بەغداد دوو مانگ لە پێش هەرێمەوەیە”.
لە کۆتایی قسەکانیدا “دەبێت بەرپرسانی هەرێم لە بەغداد لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن و خشتەیەکی زەمەنی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو دوو مووچەیە دابنێن، عێراق دۆخی زۆر باشە و هیچ کێشەیەکی نەختینەی نییە دەتوانێت پارەی ئەو دوو مووچەیە دابینبکات”.
ئەو لێدوانە لە کاتێکدا کە ئەمڕۆ رێککەوتنی نەوت لە نێوان بەغداو هەولێردا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە .
فازل نەبنئئ
