خوێندراوەتەوە: (1.3K)

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت”نزیکبونەوەی باش لە نێوان پارتی و یەکێتی هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەڵام نزیکبونەوەکە لە ١٠٠٪ نییە بە بۆنەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە”.

ئەمڕۆ ٥ی تشرینی یەکەم٢٠٢٥ عەلی حسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندوە”لیژنەیەکی گفتوگۆ لە نێوان پارتی و یەکێتی هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت و لە دواین کۆبونەوەکاندا لێکنزیکبونەوە و ڕاگۆڕینەوەی باش هەبوە، بەڵام لە ٪١٠٠ نیە، چونکە بانگەشەی هەڵبژاردن کاریگەری هەیە لەسەری”.

ئەمە لە کاتێکدایە دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا قوباد تاڵەبانی سەرۆکی شاندی دانوسانتکاری یەکێتی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای حزبەکەی ڕایگەیاندبو کە ئەوان هێڵی سوریان نییە بۆ پێکهێنانی حکومەت و لێکنزیکبونەوەی باش هەیە.

٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا و بە پێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕێژەی بەشداریکردن ٪٧٢ بوو، ژمارەی کورسیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٩ کورسی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ٢٣ کورسی و لایەنەکانی دیکەش ٣٣ کورسیان بەدەست هێنا، بەڵام تا ئەم کاتە کە نزیکەی ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر هەڵبژاردنەکاندا حکومەت پێک نەهاتوە.

پێکهێنانی حکومەت

کابینەی دەیەم

خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

عەلی حسێن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 217 Today: 800 📊 Click Here